
http://www.mohsen-babajani.blogfa.com/
وبلاگ به آدرس زیر منتقل شد:
http://www.mohsen-babajani.blogfa.com/
بۆ ناساندنی ئه‌م رێکخراوه‌یه، له‌گه‌ل مو‌حسین باوه‌جانی ناسراو به ئاسۆ به‌رپرسی گشتی راگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان و سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی هیوای نوی وت‌و وێژێکمان سازداوه، به‌رێز مو‌حسین باوه‌جانی ، له‌بابه‌ت رێکخراوه‌که‌یان ودروشم وشێوازی خه‌باتیان وشێوازی سیاسه‌ت کردن وچالاکییه‌کانیان بۆ خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕی زرێبار به‌م شێوه‌یه ده‌دوێ. با شیکردنه‌وه‌کان له زمان رێزدار مو‌حسین باوه‌جانییه‌وه باس بکرێن وئێمه‌ش خوێنه‌ری بین..........
مو‌حسین باوه‌جانی ( ئاسۆ):

مو‌حسین باوه‌جانی (ئاسۆ)
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌م قۆناغه‌یدا خاوه‌نی چه‌ند کێشه‌ی سه‌ره‌کی و جیدییه که باری ئاسایش و ئه‌منییه‌تی وڵاتان و دانیشتوانی ناوچه‌که‌ی تووشی ئاڵۆزی و مه‌ترسی و دڵنیگه‌رانی کردووه. ئه‌گه‌رچی ره‌نگه پاژێک له کێشه‌کان و ئاڵۆزییه‌کان مێژوویه‌کی کۆن و ده‌یان ساڵه‌یان هه‌بێ و به‌شێکی تر نوێ و چه‌ند ساڵه بن ئه‌مما به‌شی نوێ ی کێشه‌کان ره‌نگدانه‌وه و کاریگه‌ری کێشه و ئاڵۆزییه کۆنه‌کانیان پێوه‌دیاره....
یه‌كه‌م تێروانین ئه‌و حیزبانه ده‌گرێته‌وه كه له سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنه‌وه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ, تێگه‌یشتن و تێڕامانیان رێگه‌یه‌كی ناوه‌ته پێش روویانه‌وه كه ئێستاش ئاره‌قی بڕینی ئه‌و رێگه به ناوچاوانیانه‌وه وشك نه‌بۆته‌وه، به وته‌یه‌كی دیكه خاوه‌ن مێژوو، ڕه‌سه‌ن و پێشه‌نگ له خۆیان ده‌ڕوانن ئه‌مه وه‌ك نه‌ریت هاتووه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه، مخابن ئه‌م جیلی خه‌باتگێڕه شانازی به مێژوویه‌ك ده‌كه‌ن كه خۆیان له دروست بوونی به‌شدار نه‌بوون، مه‌به‌ستی من لێره‌دا ئه‌وه نییه كه بڵێم نابێ و ئیزنی ئه‌وه‌مان نییه كه شانازی به مێژووه‌وه بكه‌ین به‌ڵكو ئامانجم ئه‌وه‌یه.............
ئاورِدانه‌وه‌یه‌كی قووڵ وبێ لایه‌ن له‌مێژووی خه‌بات و ساڵه‌كانی تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یی روونی ده‌كاته‌وه كه ره‌وشی سیاسی ناوخۆیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیست و ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیست ویه‌ك تاكو هه‌نووكه‌شی له‌گه‌ڵ بێ، كاریگه‌ری ئه‌وتۆی هێزولایه‌نه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی له‌چوارچێوه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ده‌سه‌ڵاتی باڵاده‌ست واته كۆماری ئیسلامی ئێرانی له‌سه‌ر نه‌بووه. ئه‌گه‌رچی ره‌وشی سیاسی ناوخۆ ده‌بوایه وده‌شبێ ره‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی ره‌وشی سیاسی حیزب و لایه‌نه كوردی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و تێكۆشانیان له پێناوی ئامانجی خولقێنه‌ر و پێكهێنه‌ری ئه‌وان ببوایه...
له زۆرێك له وڵاتانی ئه‌مڕۆی جیهاندا كه به زۆری پێكهاته‌ی موزاییكیان نییه و له یه‌ك نه‌ته‌وه پێكهاتوون وه‌ك زۆرینه‌ی پێكهاته‌ی وڵات، ناسیۆنالیزم جێگه وپێگه‌ی خۆی هه‌یه. به زۆری له‌م وڵاتانه دا هێزی چه‌كدار یا هه‌مان هێزی سه‌بازی و قوشه‌ن پابه‌ندن به یاسا و ریسای وڵات و به تایبه‌تی هه‌ستی ناسیۆنالیزمییان تا راده‌یه‌كی زۆر به قووه‌ته. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هێزوتوانایان بۆ به‌رگری له وڵات ده‌خه‌نه گڕ یا ئه‌گه‌ریش ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر خاكی وڵاتێكیش بیركردنه‌وه‌یان ره‌خساندنی بواری باشتره بۆ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یان. هه‌ر له‌م رووه‌وه دروست كردنی هێزێكی ناسیۆلیست و به بڕوا نه‌ك هه‌ر بۆ كورد به‌ڵكو بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه و وڵاتێك كه بیهه‌وێ سه‌روه‌ری خۆی بپارێزی و لانی كه‌م وه‌ك ترسێك له دڵی دوژمن دا كاریگه‌ره......
نیشتمان بۆ هه‌ر كه‌سێك كه بڕوای به پیرۆز بوونی هه‌یه و به‌شێكی هه‌ره گرینگی روحیات و ره‌نگه كه‌سێتی وهه‌ستی بخوڵقێنێ ئه‌و ئاواته پیرۆز و به‌رزه‌یه كه حازر ده‌بێ له پێناوی دا گه‌لێك گیان فیدایی بكات. ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌ر له خۆمانه‌وه ده‌سپێبكه‌ین تا ئه‌وه‌ی كه ره‌چاوه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ته‌نیشتمان كه‌ین و ئه‌وه‌ی له مێژوو دایه به به‌ڵگه‌وه پێش چاوه‌ی خۆمانی نێین ده‌بینین و ده‌زانین كه سه‌ركه‌وتنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك و سه‌روه‌رێتی نیشتمانێك و پاراستنی ئه‌و سه‌روه‌رییه تا چ راده تێكۆشانی بۆكراوه و به‌چ نه‌هامه‌تی و دژوارییه‌ك توانراوه ئه‌و ده‌سكه‌وته ده‌سته‌به‌ر ببێت....
چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ده‌توانێ چه‌ند جۆر و له‌چه‌ند رێگه‌وه بێ كه ده‌وڵه‌تی كوردی یه‌كێك له‌و
رێكارانه‌یه، به‌ڵام دروست نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی –باكوری كوردستان- به مانای چاره‌سه‌ر نه‌بوونی كێشه‌كه‌ش نییه, واته ده‌توانرێ كێشه‌ی كورد له توركیا چاره‌سه‌ر بووبێ, به‌ڵام ده‌وڵه‌تی كوردییش دروست نه‌بووبێ, پاشان بارودۆخی باكووری كوردستان ئه‌وه نییه كه چاوه‌ڕوانی دروست بوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی له‌وه‌ێ وه‌ڕا بكه‌ین......
ساڵێكی دیكه به‌سه‌ر دۆسییه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تێده‌په‌ڕێ , ده‌ركه‌وتن و هه‌بوونی چه‌ند هۆكار له‌م نێوه دا بوونه به‌ربه‌ست تا دۆخی كورد له‌وه‌ی كه‌ساڵی پێشتر شایه‌تی بووین گۆڕانێكی ئه‌وتۆ به‌خۆیه‌وه نه‌بینێ، ئه‌گه‌ر چی له‌م نێوه‌دا سیاسه‌توانانی كورد به گشتی نه‌یانتوانی رۆڵێكی ئه‌وتۆ بگێڕن به‌ڵام ده‌بێ كه‌شی زاڵ به‌سه‌ر ناوچه‌كه و دۆسییه‌ی كورد ب ..............
جا ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه ده‌بێ سه‌ره‌نج راكێش بێت كاردانه‌وه‌ی رژێمی مه‌لاكان پاش ساڵی نوێ و نه‌ورۆز كه له هه‌ر شوێنێكی ئێران به فاسله‌ی یه‌ك كاتژمێر ده‌بێ: بێ سه‌ر شوێن كردنی زانكۆییه‌كان، سه‌ركوتی مامۆستایان، بێ سه‌ر شوێن كردنی مامۆستایانی قوتابخانه، گرتنی ژنانی ئازادی خواز و چالاكڤانانی بزاڤی ژنان، سه‌ركوتی كردنی بزاڤی كرێكاران، له سێداره‌دانه‌كان، حه‌بسی هه‌تا هه‌تایی چالاكڤانانی .... . . . .
باشووری كوردستان له ره‌وتی مێژوودا مشت ومڕ و هه‌ڵسوڕوداسووڕی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه و شه‌ڕ و ئاواره بوون و ئه‌نفال و ژینۆساید و تا ئه‌و په‌ڕی چه‌شتووه و تاكو ئه‌مڕۆ حوكومه‌تێكی نیمچه سه‌ربه‌خۆ كه‌به فیداكاری و به‌رخۆدان و یارمه‌تی ده‌ره‌كی ده‌ستكه‌وتووه ره‌نگی حه‌سانه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ری نائه‌من بوون و دووپاتبوونه‌وه‌ی مێژوو دوور له چاوه‌ڕوان نیه و تا خوێن مژانی كورد... . . . .
بێگومان گه‌لێكی دیكه‌ش سه‌دام و به‌رزان و عه‌لی كیمیایی هه‌ن كه ژیانیان به قتل و عام و كوشتنی خه‌ڵكی هه‌ژار و بێ ده‌سه‌ڵاتی كورد به‌سه‌رده‌به‌ن و به كوشتنی كورد رۆژیان شه‌و و شه‌ویان رۆژ ده‌كه‌نه‌وه. كوشتنی جه‌سته و كوشتنی فیكر و بیری به میلیۆن ها گه‌نجی كوردستان كه رۆژانه ده‌بنه قۆربانی سیاسه‌ته‌كانی دوژمنانیان ده‌بێ ئه‌نجامی چۆن بێ؟.......... . . . .